لە مارسیلیاری فەرەنسا پەدەکە ئیدانە کرا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕەوە چالاکییەک رێکخرا و پەدەکە ئیدانە کرا.

گەنجان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە و رێککەوتنی نێوان دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا، ئیدانە کرد.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "خیانەت بەسە، پەدەکە برا کوژی نەکە" و "ئازادی بۆ ئۆجالان".

گەنجان لە بەردەوامیی چالاکییەکەیاندا میتینگێکیان رێکخست و رایانگەیاند، دەبێت پەدەکە بە خێرایی دەست لەکارە تێکدەرانەکانی هەڵگرێت و رێز لە نرخ و بەهاکانی گەلی کورد بگرێت. هەروەها گەنجان داوایان لە رای گشتیی کوردستان کرد، کە لە دژی پەدەکە هەڵوێستی روون بگرنەبەر و لە هەموو شوێنێکدا نرخ و بەهاکانی بزووتنەوەى ئازادیی کورد بپارێزن.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت