لە مارسیلیای فەرەنسا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد هەڵدەواسرێن

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، وێنەکانی ئۆجالان بە دیوارەکان و شوێنە گشتییەکاندا هەڵدەواسرێن.

دوو رۆژە لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وێنەکانی بە دیوارەکان و شوێنە گشتییەکاندا هەڵدەواسرێن.

لە وێستگەى پاسەکان و لەسەر تابلۆی ریکلامەکان پۆستەر و لافیتە و وێنەکانی ئۆجالان، کە بە زمانەکانی فەرەنسی و ئینگلیزی داوای ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەر نووسراوە، هەڵدەواسرێن.

ئەو چالاکییە بە پێشەنگایەتیی گەنجانی کورد دەستیپێکردووە بۆ ماوەی ١٠ بەردەوامیی دەبێت.

ژ.ت