لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٤٦٣ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە

ئەنجوومەنی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی لە تورکیا ڕایگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا، زیاتر لە ٤٦٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ئەنجوومەنی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی لە تورکیا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە شوێنکارەکانی تورکیا بۆ سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە تەنها لە مانگی ئادار ١٣٠ کرێکار لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ٤٦٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش مانای گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥ کرێکارە بۆ هەر ڕۆژێک.

شاری ئەستەنبوڵ پلەی یەکەمی گرتووە لە ڕێژەی گیان لەدەستدانی کرێکاران، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ئەستەنبوڵ ٧٦ کرێکار، لە سامسور ٦٥ کرێکار، لە مەرعەش ئەو شوێنەی بومەلەرزەکە ڕوویدا ١٦ کرێکار، لە بۆرسە ١٣ کرێکار، لە کۆسلی ١٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەکۆی ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە، ٣٧ ژن و ٤٢٦ پیاو دەبینرێت.