لە ماڵی نەتەوەکانی مۆسکۆ نەورۆز پیرۆزکرا

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیای فیدراڵ ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزکرا.

لە ٢٢ ی ئادار لە هۆڵی نەتەوەکانی مۆسکۆ بە بەشداری دەیان کەس نەورۆز بە جۆشێکی مەزن پیرۆزکرا. نوێنەرانی گەلی کورد و فارس و قازاخ و قەرقیز و تاجک و ئۆزبەک و تورکمان بەشداربوون. نمایشی ڕەنگینی نەتەوەیی تەختەی شانۆکەیان نەخشاند. بەڕێوەبەری ماڵی نەتەوەکانی مۆسکۆ، سێرگی ئانۆفرینکۆ بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و نەورۆزی هەمووانی پیرۆز کرد.

هەروەها نوێنەرانی کورد لە ئاهەنگەکە بەشداربوون. گوهارا حەسەنێ لە ئاهەنگەکەدا نوێنەرایەتی گەلی کوردی کرد و گۆرانی کچی کوردان و نەورۆزی پێشکەش کرد. جەژنی نەورۆزی وەک سیمبولی یەکێتی و خوشک و برایەتی گەلان پیرۆز کرد و سوپاسی ڕێکخەرانی ئاهەنگەکەی کرد، سوپاسی وڵاتەکەی کرد ڕێگە دەدات نەتەوەکان بە چاندی خۆیانەوە بژین.