لە مێڵبۆرن پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا
لە شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیا دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیا دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چالاکی ئەنجامدرا.
کوردان و دۆستەکانیان لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.
کوردان لە شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیا لەبەردەم پۆستخانە بە پێشەنگایەتی ناڤ-کورد کۆبوونەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی نائومێدی بۆتەوە، بەڵام فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژئاوا، ئومێد بە مرۆڤ دەبەخشێت".
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، زوبەیر ئایدار لە چالاکییەکەدا دووپاتی کردەوە، سەرەڕای پیلانگێڕی تەڤگەری ئازادی تادێت مەزنتر دەبێت.
لە چالاکییەکەدا بەڵگەفیلمێک دەربارەی قۆناغی پیلانگێڕی تەماشاکرا. مەحموود قەهرەمان هەڵبەستێکی بە کورمانجی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندەوە.