لە مێرسین ٢٥ کەس دەستگیرکران

پۆلیسەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەرماڵان. لانیکەم ٢٥ کەس دەستگیرکران.

فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماریی مێرسینەوە دراوە. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە بە بانگەشەی "لە ئامادەکاری بۆ چالاکیدابوون" دەستیپێکراوە، لەناوچەی تارسوس، تۆرۆسلار، ئاکدەنیز و یەنیشەهیر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ.

لە گەڕەکەکانی دەوروبەر لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١٠ کەس دەستگیرکران. هەروەها بە هۆی لێپرسینەوەیەکی ترەوە فەرمانی گرتن بۆ ١٨ کەس دەرکرا.

لەم چوارچێوەدا لە تەواوی شارەکە لە هەڵکوتانە ماڵەکاندا ١٥ کەس دەستگیرکران. دەوترێت کە دوور نییە ژمارەی دەستگیرکراوان زیاتر بێت لەو ژمارەیە.

هـ . ب