لە مێرسین ٥ کەس دەستگیرکران

لە مێردین لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٥ کەس دەستگیرکران.

لە مێرسین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسی دەستگیرکرد. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مێرسین، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان، دەرگای ماڵەکانی شکاند و کەلوپەلی نێو ماڵیان تێکدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٥ کەس دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێرسین ڕەوانەکران.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو هاوڵاتیانە بە بیانوی ئەوە دەستگیرکراون کە ئامادەکاریان بۆ ١٥ی تەباخ کردووە.

ف.ق