لە مونیخ گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە شاری مونیخی ئەڵمانیا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و سڵاو لە بەرخودانی چالاکیی مانگرتنی زیندانیان کرا.

لە شاری مونیخ ئەڵمانیا لەسەر داوای ئەنجومەنی ژنانی ساریا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بە رێکخستنی چالاکییەک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ئەڵمانیا بەشداری چالاکییەکە بوون و راگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی مەد خوێندرایەوە. لە راگەیاندراو و وتەکاندا باسی ئەوە کرا، لە دژی عبەدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گۆشەگیریی بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیک بەڕێوەدەچێت.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، تاوەکو ئازادیی جەستەیی ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

ژ.ت