لە مونیخ پشتیوانی بۆ بەرخودانی خەڵکی مەخمور راگەیەندرا

لە مونیخ کورد و ئینتەرناسیۆناڵیستەکان پشتیوانیان بۆ بەرخودانی خەڵکی مەخمور دەربڕی و داوای فراوانکردنی پشتیوانییەکانیان کرد.

لە دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ ئابڵۆقەدانی کەمپی پەنابەرانی سەهید رۆستەم جودی (مەخمور)، لە مونیخی پایتەختی باڤاریا گردبوونەوەیەک سازکرا.

گەل و ئینتەرناسیۆناڵیستەکان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد و گەنجانی کوردستان کۆبوونەوە و هەوڵدانی ئابڵۆقەدانیان شەرمەزار کرد و سڵاویان لە بەرخودانی خەڵکی کەمپەکە کرد. لە گردبوونەوەکەدا راگەیەندراوی تەژەکە-ئە بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە.

لە چالکییەکەدا داوای پشتیوانی دەربڕین بۆ خەڵکی مەخمور کرا و و دروشمی "بژی بەرخودانی مەخمور" وترایەوە.

هـ . ب