لە میلانی ئیتالیا مەراسیمێک بۆ ناساندنی کتێبی کۆمەڵناسیی ئازادی بەڕێوەچوو
کتێبی 'کۆمەڵناسی ئازادی / سۆسیۆلۆژیای ئازادی'، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نووسراوە، لە شاری میلانی ئیتالیا مەراسیمێک بۆ ناساندنی بەڕێوەچوو.
کتێبی 'کۆمەڵناسی ئازادی / سۆسیۆلۆژیای ئازادی'، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نووسراوە، لە شاری میلانی ئیتالیا مەراسیمێک بۆ ناساندنی بەڕێوەچوو.
لە شاری میلانی ئیتالیا بەشی سێیەمی کتێبی 'مانیفێستی شارستانییەتی دیموکراتیک' بە ناوی 'کۆمەڵناسی ئازادی'، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نووسراوە، لە مەراسیمێکدا بە شێوەی جەماوەری بە خوێنەران ناسێنرا.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا سەرنوسەر پونتۆ ڕۆسۆ و وەرگێڕی کتێب ڕۆبێرتۆ ماپێڵی وتەیان پێشکەشکرد. هەروەها نوێنەرانی کۆمیتەی کورد لە ئیتاڵیا و تۆڕی پشتیوانیی ژنانی کورد وتەیان پێشکەشکرد.
هەروەها نووسەر جۆن هۆلۆوای لە مەکسیکەوە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداریی لە مەراسیمەکەدا کرد و شیکاریی خۆی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالان و کتێبەکەی بە ئامادەبوان پێشکەشکرد.
ئەوانەی وتەیان پێشکەشکرد ڕایانگەیاند، بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلانی چەوساوە و بندەست بووەتە هیوای ڕزگاری و ڕاشیانگەیاند، پێویستە تێکۆشان بۆ کۆتایهێنان بە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی زیاتر بکرێت.
گۆرانیبێژانی کورد و ئیتاڵی له مەراسیمەکەدا هونەری خۆیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
ژ.ت