لە ناوچە شاخاوییەکانی هەزرۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەڕێوەدەچێت

ڕاگەیاندرا لە ناوچە شاخاوییەکانی گوندەکانی گرێدراوی ناوچەی حەزرۆی ئامەد ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکردوە.

لە جێگە شاخاوییەکانی گوندەکانی دەرجال و بازماری گرێدراوی ناوچەی هەزرۆی ئامەد، لە ٢٤ی ئادارەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامدراوە. ئۆپراسیۆنەکە دوای ٣ ڕۆژ لە گەمارۆدانی گوندەکان کۆتایهات. هەر لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا هەڵکوتراوەتە سەر چەندین ماڵی گوندنشینان.

ئۆپراسیۆنەکە لە گەمارۆدانی گوندەکان کشاوەتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی گوندی حەلحەل ئۆپراسی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکراوە. هەروەها ئەوەش زانراوە هێشتا گەمارۆدانی ناچەوکە بەردەوامە.