لە ناوچەی دەریای رەش بە هۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی دەریای رەش لە هەندێک ناوچەی کاستامۆنو، سامسون، سینۆپ و ئاماسیا لافاو هەڵسا و بەهۆیەوە لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە هەندێک ناوچەی ئاماسیا، سینۆپ، سامسۆن و کاتامۆنۆ لافاو دروست بوو.

لە ناوچەی بۆزکورتی کاستامۆنۆ ئاوی روبارەکە هەڵکشا و چەندین کارگە و ماڵ بوون بە ژێر ئاوەوە.

ئێوارەی یەکشەممە لە ناوچەی لادیکی سامسۆن کەسێک بە هۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا.

لە نزیک گوندی کزلکشلاجاکی ناوەندی ئامسیاش ئۆتۆمبێلێک ئاو بردی و لەو دوو کەسەی تیایدا بوون تەرمی یەکیان دۆزرایەوە.

لە ناوچەی لادیک، ئاتاکوم، ئلکادم، جاندک و تاکۆیی سامسۆن، ناوچەی ئایانجک و تورکەلی سینۆپ، لە ناوچەی ئینەبولو و بۆزکورتی کاستامۆنۆ بە هۆی لافاوەوە دەوامی خوێندنگەکان راگیرا.

هـ . ب