لە ناوچەی کۆپێ بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پێشوازیان لە ڕێپێوانانی مەزنی ئازادی کرد
لە ناوچەی کۆپێ بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پێشوازی لە چالاکوانانی ڕێپێوانی مەزنی ئازادیی کرا.
لە ناوچەی کۆپێ بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پێشوازی لە چالاکوانانی ڕێپێوانی مەزنی ئازادیی کرا.
ئەمڕۆ ڕێپێوانانی باڵی قەرسی 'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' لە ناوچەی ملازگر سەر بە موش لەگەڵ کۆبوونەوە. پاشان ڕێپێوانان بە پێ بەرەو ناوچەی کۆپێ کە ٣ کیلۆمەتر لەوێیەوە دوورە ڕۆیشتن. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی"، "بژی بەرخۆدانی زیندانان"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و " بمرێت ١٥ی شوبات" بەردەوام وترانەوە. خەڵکانی دەوروبەریش بە نیشانەی سەرکەوتن پشتیوانی ڕێپێوانان کرد.
بێریڤان باخچەچی سەرۆکی مەجلیسی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە ناوەندی ناوچەکەدا سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ئیمرالی ڕاکێشا و ڕایگەیاند: "بەڕێز ئۆجالان ماوەی 25 ساڵە لەژێر گۆشەگیریی ڕەهادایە". ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر ژیانی نازانرێت. ئەم گۆشەگیرییە لە هەموو بوارەکانی ژیانماندا دەستی پێکردووە. ئێمە قەد ئەم گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین. تا گۆشەگیری هەڵدەگیرێت بەردەوام دەبین لە تێکۆشان. ئێمە دەزانین تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت هیچ کێشەیەک لە وڵاتدا چارەسەر نابێت، بەڕێز ئۆجالان موخاتبی پرسی کوردە. تا ئەم گۆشەگیرییە بەردەوام بێت، کەس ناتوانێت لەم وڵاتەدا بە ئازادی بژی".
دوای وتارەکان، جەماوەرە چوونە ناو بارەگای دەم پارتی و لەوێدا هەندێک بەش لە بەرگری و تێبینییەکانی دیدارەکانی ڕێبەری گەلی کورد خوێندرایەوە.