شارەوانیی ناوچەی قەلقەلی لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، کە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لە ۲۳ی ئایاردا تەندەرێک بۆ دروستکردنی بینای چێشتخانەی پرەفابریک دەرچوو بوو و دەبوایە تەندەرەکە بخرایەتە مەزادەوە و بۆ ماوەی ٣ رۆژ بانگهێشت بۆ تەندەرەکە و دەرچونی بۆ کۆمپانیایەک بەردەام بوایە و تەندەرەکە بەگوێرەی 21/B پێشکەش بکرایە.
بەپێی یاسای تەندەر، پێویستە لانیکەم ٣ کۆمپانیا بەشداری لە تەندەرەکەدا بکەن، بەڵام هیچ زانیارییەک بە هیچ کۆمپانیایەک نەدرا و بانگهێشتنامەی تەندەرەکە تەنها بۆ یەک کۆمپانیای سەر بە ئاکەپە نێردرابوو و بەوەش تەندەرەکە درا بەو کۆمپانیایەی ئاکەپە.
کارەکانی تەندەرەکە بۆ دروستکردنی چێشتخانەی پرەفابریک، کە چاوەڕوان دەکرا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوایە، کە نرخێکی زۆر بەرزی بە بڕی ٢ ملیۆن و ٨٩٥ هەزارە لیرەی تورکی هەبوو، درا بە کۆمپانیای چەلیک کایای گەشتیاریی بیناسازی و پیشەسازی و بازرگانی (LTD)ی ئاکەپە.
ژ.ت