لە ناوچەی ئایدی جۆش و خڕۆشی پارتی چەپی سەوز
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی کوشئاداسی، سۆکە و دیدیمی ئایدن ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی کوشئاداسی، سۆکە و دیدیمی ئایدن ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی کوشئاداسی، سۆکە و دیدیمی ئایدن ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە. سەرەتا لە گەڕەکی جومهوریەتی کوشئاداسی ئۆفیسی هەڵبژاردن کرایەوە. چیدەم کلچگون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ، ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئەبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە و کاندیدی ئایدن، کاندیدەکانی شارەکە و زۆر کەسی دیکە بەشداریان لە رێورەسمی کردنەوەی ئۆفیسی هەڵبژاردندا کرد. کردنەوەی ئۆفیسەکە بە هەڵپەڕکێ دەستی پێکرد.
چیدەم کلچگون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند کە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا شکستیان بە زوڵمی رژێمی تاکەکەسی هێناوە و وتی، " ئێستاش بۆ لەناوبردنی رژێمی تاکەکەسی دێین."
سۆکە
دواتر بەرپرسان و ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکە بە کاروانێکی ئۆتۆمبێڵ بەرەو گەڕەکی سوڤونجای سۆکە چوون. گەل بە جۆش و خڕۆشەوە بەشداری لە کردنەوەی ئۆفیسەکەدا کرد. ساروخان ئولوچ لەوێ قسەی کرد و وتی، " پێویستە بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکرێت. ئێمە ئەم دەسەڵاتە کە گەل هەڵدەخەڵەتێنێت دەگۆڕین. ئەم هەڵبژاردنە لە هەمان کاتدا دەبێتە هەڵبژاردنی حسابپرسین. پێکەوە حساب لە نەژادپەرستەکان دەپرسین و لە ئایدن دوو پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان. ئەنجامی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار بە هەڵپەڕکێ پیرۆز دەکەین."
ئەبرو گونەی وتەبێژی هەدەپەش وتی، " بە دۆست و دوژمنانمان پیشاندا کە تا چی رادەیەک بەهێزین. هێزمان گەورەتر دەکەین. لە ئایدن ٢ پەرلەمانتار بەدەست دەهێنین."
دیدیم
ئەندامانی پارتەکە دواتر چوونە ناوچەی دیمدیم و ئۆفیسی هەڵبژاردنیان کردەوە.
ف.ق