لە نەورۆزی فەرەنسا تیشکخرایە سەر ئازادی ڕێبەری گەلی کورد و کوردستان

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە پەیامێکدا بۆ نەورۆزی فەرەنسا گوتی: "٥٢ هەمین نەورۆز لە بنەڕەتدا نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتییە. بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە ئاگری ئازادیان لە دڵدایە، دژی زوحاکەکانی ئەمڕۆ ببنە کاوەی سەردەم".

کوردستانی و دۆستەکانیان نەورۆزی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان"یان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پیرۆز کرد، هەزاران کەس سەرەڕای باران کۆبوونەوە و هەڵپەڕکێیان کرد.

پاش رێزگرتن لە شەهیدان و سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، بنەماڵەی شەهیدان ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە. 

هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە-فە) خانێ ئاکدۆغان نەورۆزی پیرۆزکرد، شەهیدانی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  و ستاتۆی کوردستان درێژە بە تێکۆشان دەدەن، هاوسەرۆک جەدەکە-فە شاهین پۆڵات ڕایگەیاند ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کوردستان.

پاشان پەیامی نەورۆزی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خوێنرایەوە، دووپاتکرایەوە نەورۆزی ٢٠٢٤ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد خاڵی بنەڕەتییە، گوترا: "هیوادارین هەرکەس لەم نەورۆزەدا هەڵمەتی ئازادی فراوانتر بکات. بانگەواز لە هەمووان دەکەین کە ئاگری ئازادی لە دڵیاندایە، دژی زوحاکەکانی ئەمڕۆ، ببنە کاوەی سەردەم".

پەکەکە: نەورۆزی ٥٢هەمین نەورۆزی ڕێبەرێتییە

لە پەیامەکەدا دەستنیشانکراوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واتای ڕاستی دایە نەورۆز و گەیاندی بەم ئاستە، دەڵێت: " لە نەورۆزی ١٩٧٣دا بناغەی رێکخستنی پەکەکەی دانا و تێکۆشانی نوێی ئازادی دەستپێکرد. هەموو رۆژێک لەسەر هێڵی قارەمانی تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێش برد و هەموو رۆژێکی گۆڕی بۆ رۆژانی نەورۆز. ٥١ ساڵە بە قارەمانێتی تێدەکۆشێت، پارتی نەورۆز، گەریلای نەورۆز و گەلی نەورۆزی ئافراند. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی گەلی کورد گۆڕی بۆ نەورۆز و راستی گەلێک، کە هەرگیز لەناو ناچێت و نابەزێت، هێنایە کایەوە. هەربۆیە ئەم نەورۆزەی ٥٢یەمین هەموو کات دەبێتە نەورۆزی راستەقینەی رێبەرایەتی. بۆ هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە ئامانجەکەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە، پتەووترین و بەهێزترین لوتکە سازدەکەن. هەروەها وەک ئەوەی ئێمە زۆر باش دەزانین، ئەو هێزە بنچینەییەی کە نەورۆزی گەیاندە رۆژی ئەمڕۆ شەهیدانی قارەمانی ئێمەن. ئەو کاروانەی ئازادی کە بە کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان دەستی پێکرد، بە شەهیدبوونی دەیان گەریلای قارەمان بەردەوام بووە؛ بە زەکیە، رەهشان، رۆناهی و بێریڤانەکان گۆڕدرا بۆ رێپێوانی راست و دروستی سەرکەوتن. شەهیدانی قارەمانمان نەورۆزیان گۆری بۆ راستی ئاززادی و سەرکەوتن. ئەوانەی بە راستترین شێوە بەشدارییان لە رێپێوانی ئازادیی نەورۆزی رێبەر ئاپۆدا کرد و گەورەترین هێزیان پێبەخشی، شەهیدانی قارەمانی ئێمەن. نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ش لەسەر ئەو بنەمایە پیرۆز دەکرێت و لە سەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان رێگەی لەبەردەم زانابوون و رۆشنبوونی بەهێز دەکاتەوە.

"ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە ئاسمان بوو"

ئەوانەی کە ئەم نەورۆزە بە راستترین شێوە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەژین، هێزی قارەمانی گەریلاکانمانە. بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و بەرخودانی گەریلا قارەمانەکان کە بە پێشەناگیەتی زاپ، ئاوێتەی یەکدەبن و مزگێنی ئازادیی دەدەنە گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان کە ناوەندەکەیان زاپە، گورزی قورسیان لە رەوە و مێگەلی فاشیست- قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە وەشاند و تائێستاش گورزی نوێی لێدەوەشێنن. بە داهێنەری ئەو تاکتیکەی بەرەوپێشیان برد و بە پێرفۆرمانسی تەکنەلۆژیایی کوردستان لە هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان دەکەنە گۆڕستان. نەک هەر سەر زەوی و ژێر زەوی، لە هەمان کاتدا ئاسمانەکانیشیان لە دوژمن کردووە بە دۆزەخ. بە گورزی تەکنەلۆژیایی کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان وەشاند، ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان لە ئاسمانەکان کردەوە."

"پێویستە نەورۆزی ئازادی بێ پچڕان و وەستان بەردەوام بێت"

لە پەیامەکەدا گوتراوە: " گەنجان و هەموو گەلانی رەنجدەری خاوەنی راستی رێبەرایەتی، پێشەنگایەتی پارتی و هێزی گەریلا دەگەنە وشیاری قووڵ و بە شێوەی بەهێزتر خۆیان رێکدەخەن و تێکۆشانی ئازادی بێ پچڕان و وەستان بەردەوام دەکەن."

پاشان بەناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، تێیدا گوترا: "وەک چۆن کاوە بووە سیمبولی بەرخۆدان و زوحاکە ستەمکارەکانی لەناوبرد، ئەمڕۆش ڕێبەر ئاپۆ پەردەی مردنی لەسەر گەلی کورد لابرد و بوو بە سیمبولی ژیانەوەی کوردان. فیکر و فەلسەفەی وی لە ژیانماندا جێی گرت و تێکۆشانی هەرە واتاداری پێشکەش کردین. بەڵێن دەدەین تا ئازادی ڕێبەرمان و مسۆگەری ستاتۆ بۆ کوردستان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. بەم بۆنەیەوە نەورۆز لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، دەڵێین نەورۆز واتە ئازادی، ئازادی ڕێبەری گەلان ئازادی ئێمەیە".

سیاسەتمەدار عەبدوڵا دەمیرباش تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و گوتی: "تەنها هەڵبژاردنی شارەوانییەکان نییە، هاوکات هەڵبژاردنە بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و کوردان".

پاشان ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری بەردەوام بوو.