لە نەورۆزی ئەدەنە و ئەنتاڵیا گەل لە یەکتر کۆبونەوە

لە ئەدەنە و ئەنتاڵیا پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە دروشمی 'ڕاپەرە کاتی ئازدی و سەرکەوتنە' دەستیپێکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەدەنە، پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە شانۆی کراوەی میمار بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێرکرد. گەل داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

هەرچەندە لە خاڵەکانی پشکنین، ئاستەنگ بۆ خەڵکەکە دروست دەکرا، بەڵام بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وەڵامی ڕێگرییەکانی پۆلیس وەستانەوە. پۆلیسیان ناچار بە کشانەوەکرد.

هاوڵاتییان بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەڕژێنە گۆڕەپانەکە و تا بێت بە بەشداریکردنی زیاتری ژنان و گەنجان، پیرۆزبایکردنەکە بەرفراوانتر دەبێ.

بڕیارە لە بەرنامەی ئاهەنگەکەدا ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و هەریەک لە کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز یەشار دەمیر، بەناوی دایکانی ئاشتیەوە رایفە ئاکین، هاوسەرۆکی  دەم پارتی شار هەلین کایە قسەبکەن.

هەر لە پیرۆزکردنەکەدا هونەرمەند شێرزاد و کۆما ئاریەن و هونەرمەندە ناوچەییەکان بەشداری ئاهەنگە ببن.

ئەنتاڵیا

جۆشی نەورۆز لە بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنتاڵیا دەستپێکرد. جێگەی پیرۆزکردنەکە لە گۆڕەپانی کەپەزی شارەکەیە. گروپی منداڵان و کۆما ئاریان چونە سەر ستەیج و نمایەشەکانی خۆیان پێشکەشکرد. لە پیرۆزکردنەکە بە بێ ناوبڕ دروشەمەکانی 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' و 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرانەوە. بە بەردەوامی هاوڵاتیان دێنە گۆڕەپانەکە و گۆڤەند دەگێڕن.

پیرۆزباییەکە بە پیرۆزکردن و کردنەوەی ئاگر دەستپێدەکات. کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەنتاڵیا، هاو وتەبێژی هەدەکە جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەنتاڵیا سارۆخان ئۆلوچ لە پیرۆزکردنەکەدا قسەدەکەن. هەروەها هونەرمەند هیڤدا گۆکەل و ماموران درەژ بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.