لە نەینەوا شانەیەکی چەکدارانی داعش دەستگیرکران

شانەى راگەیاندنى سەربازى عێراق، لە پارێزگاری نەینەوا دەستگیرکردنی شانەیەکی داعشیان ڕاگەیاند.

شانەى راگەیاندنى سەربازى عێراق، دەستگیرکردنى ژمارەیەک چەکدارى چەتە تیرۆریستەکانى داعش لە پارێزگاى نەینەوا راگەیاند،  کە بەشدارییان لە کوشتنى هاووڵاتییان و گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریسته‌ كوژراوه‌كان دا کردووە.

بەپێى راگەیەنراوێکى شانەى راگەیاندنى سەربازى عێراق، کە دوێنێ هەینى بڵاوکراوەتەوە، گروپێکى مەترسیدارى سەربە رێکخراوى تیرۆریستى داعش-یان لە پارێزگاى نەینەوا لە باکوری عێراق دەستگیرکردووە .

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری و دوای به‌دواداچون و چاودێری، گروپە تیرۆریستییەکە، کە ژمارەیان ٦ کەس بوە لە موسڵ دەستگیرکراون.

شانەى راگەیاندنى سەربازى عێراق ئاماژەى بەوەشکردوە، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان؛ ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌شدارییان له‌ كوشتنی هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كردوه‌. یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانیشان گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆرسته‌ كوژراوه‌كان و بوون به‌كه‌فیلیان بووه‌.

ژ.ت