لە پاریس چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو

گەنجان لە ناوچەی ڤیلیەرز لی بێل لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و داوای ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

بە پێشەنگایەتیی ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ لە ناوچەی ڤیلیەرز لێ بێل لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" رێکخرا.

لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئێمە هەموومان پەکەکەین" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان دەوتەوە. لە وێستگەی شەمەندەفەری ڤیلیەرز لێ بێل بەرەو ناوەندی کۆمەڵگەى کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و پاشان گەنجان وتەیان پێشکەشکرد و وتیان: ڕۆژ ڕۆژی ئازادیی ڕێبەرایەتییە، پێویستە هەموومان لە گۆڕەپانەکاندا بین. ئێمە گۆڕەپانەکان جێناهێڵین هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی جەستەیی خۆی بەدەست نەهێنێت".

ژ.ت