لە پاریس چالاکیی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێکخرا

ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ڤیلەر لی بیلی پاریس کۆبوونەوە و بە پۆستەر و دروشمی ئازادی بۆ عەدبوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەنجانی ئەندامی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دژی هاوکاریی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورکی فاشیست و بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ڤیلەر لی بیلی پاریسی پایتەختی فەرەنسا رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

گەنجان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیی میترۆوە دەستیان بە رێپێوانەکەیان کرد و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "بمرێ خیانەت" و "بۆ ئازادیی سەرۆک ئاپۆ پێکەوە راپەڕین" بەرزکردبووە.

رێپێوانەکە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند و تیایدا دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" ، "بکوژ ئەردۆغان" و "گەنجانی فیدایی ئاپۆن" دەوترانەوە.

لە رێپێوانەکەدا مەشخەڵیش بە دەستەوە گیرابوو و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" رێکخرابوو و لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد دا کۆتایی پێهات.

ژ.ت