لە پاریس گۆشەگیری ئیمڕالی و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە پاریس گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکرا.

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیەدا' گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکرا.
چالاکیەکە لەلایەن تەڤگەری ژنانی کورد – فەڕەنسا و کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد – فەڕەنساوە رێکخرا و لە گۆڕەپانی ریپۆپلیک دەستیپێکرد. لە چالاکیەکەدا پۆستەری 'رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان' ، ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و پانکارتی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' بەرزکرانەوە.
لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە فەڕەنسی بڵاوکرانەوە. رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ستالینگراد کۆتایی هات. دوای رێزگرتن بۆ یادکردنی شەهیدانی شۆرش، نەجمەدین دەمیرئاڵپ لەسەر ناوی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد – فەڕەنسا قسەی کرد و وتی، "رۆژ رۆژی ئازادکردنی رێبەرتیمانە. هەتاوەکو رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمە لە گۆڕەپانەکان دەبین."
چالاکیەکە بە دروشم کۆتایی هات.
ف.ق