لە پاریس هەفتەی قارەمانێتی یادکرایەوە

کوردستانیان لە گەڕەکی ڤالیرێس لا بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەبۆنەی هەفتەی قارەمانێتییەوە لەنێوان ٢١-٢٨ ی ئادار چالاکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا.

کوردستانیان لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی گەلان کۆبوونەوە، لە کەسێتی دوو کادری پێشەنگی پەکەکە، مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز، شەهیدانی نەورۆزیان بیرهێنایەوە.

لە وتەکاندا دووپاتکرایەوە، پەکەکە پارتی شەهیدانە و هەر شەهیدێک مێژووی پەکەکەی نووسیوەتەوە. هەروەها جەختکرایەوە، لەسایەی فیداکاری شەهیدان  ئەو گەلەی دەچەوسێنرایەوە و زیندەبەچاڵ دەکرا، سەرلەنوێ زیندووکرایەوە.

ئاماژە بەوە کرا ئەو ئاگرەی بە سێ دەنکە شقارتەکەی مەزڵوم دۆغان کرایەوە بووە هیوایەک لە دڵی ملیۆنان مرۆڤدا، مەعسوم کۆرکماز بووە نیشانەی بوێریی و هەزاران قارەمان بەهۆیەوە دەرکەوتن.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی نەورۆز" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.