لە پاریس خاوەنداری لە هەدەپە و پەیمانی ئەستەنبوڵ کرا
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خاوەنداری لە دۆزی داخستنی هەدەپە و بریاری کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ کرا.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خاوەنداری لە دۆزی داخستنی هەدەپە و بریاری کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ کرا.
لە ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە و کشانەوە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ شەرمەزارکران.
لە چالاکیەکەدا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.
لە کۆنفڕانسەکەدا باسی ئەوەکرا کە ئیرادەی بە ملیۆنان کەس دەستبەسەر دەکرێت و راگەیەنرا، نوێنەرانی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە ئەردۆغان و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەن، جارێکیتر ئاشکرایان کرد کە دوژمنی ژنانن.
لە راگەیەنراوەکەدا هەوڵی داخستنی هەدەپە شەرمەزارکرا و راگەیەنرا کە داخستنی هەدەپە بە واتای هەڵوەشاندنەوەی ژیانی پێکەوەیی دێت. لەبەرانبەر هێرشەکانیش هەدەپە بەردەوامی بە خەباتەکەی دەدات. هەدەپە تا ئێستا باجی زۆری داوە و تێکۆشانێکی بەهێزی دیموکراسی و ئازادی بەڕێوەبردووە. هەدەپە هیوای ئاشتی تورکیایە.
ئەم دەزگایانە ئیمزایان لەسەر راگەیەنراوەکە کرد: SKB, TJK-F, CDK-F, ACTÎT, CÎK, FEDA Û PDD
ئەم دەزگایانە پشتگیریان لە راگەیەنراوەکە کرد: ADKH, ADHK, BÎRKAR, ATÎK-F, ODAK û SMY
ف.ق