لە پاریس ڕێپێوانێک دژی گۆشەگیری و هێرشی داگیرکاری رێکخرا
تەجەشە ڕێپێوانێکی لە ناوچەی ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕێکخست.
تەجەشە ڕێپێوانێکی لە ناوچەی ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕێکخست.
چالاکییەکان لە دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.
ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی ئیڤریی پاریس ڕێپێوانێک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و سەپاندنی سزای میزاجیی دیسیپلین و هێرشە داگیرکەریەکان ڕێکخرا.
ئەو گەنجانەی بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕێپێوانیان کرد، تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی تووندی ئیمرالی و گرنگیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەربڕا و چالاکییەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەژە و یەپەگە بەرزکرابوونەوە و بە بەردەوامی دروشم دەوترانەوە.
ژ.ت