لە پاریس و مانهایم دژ بە قەدەغەکاری ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا

چالاکوانانی تەجەشە لە ناوچەی ڤیلیەرس لێ بێل لە پاریس کۆبوونەوە و لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆکۆکردنەوەیان دانا و چوونە هەموو شوێنەکان و واژۆیان کۆکردەوە. لە شار مانهایمیش لە هەمان پێناودا ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا.

ستاندەکانی واژۆکۆکردنەوە لە ناوچەی ڤیلیەرس لێ بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بۆ لابردنی پەکەکە لە لیستی قەدەغەکارییەکان دانران.

ڤیلیەرس لێ بێل

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ناوچەی ڤیلیەرس لێ بێل کۆبوونەوە لەو ناوچەیە، کە مۆڵەتیان پێدرا ستاندنیان دانا و دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی واژۆ. کاتێک دەیان واژۆ کۆکرایەوە، پۆلیسی فەرەنسا ڕێگری لە گەنجان کرد. سەرەڕای ئاستەنگیەکان، گەنجان ستاندەکەیان لانەبرد و بەردەوام بوون لە کارەکانیان.

کۆمەڵێک لە گەنجان لەلای ستاندەکە مانەوە و کۆمەڵێکی تریان ڕۆیشتن بۆ هەموو شوێنەکانی ناوچەى دەورووبەریان و واژۆیان کۆکردەوە.

مانهایم

ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و ئەنجومەنی ژنانی رۆناهی بێریڤان لە مانهایم لە پاراندی پلاتز ستاندیان بۆ کۆکردنەوەى واژۆ دانا.

چالاکوانان کە نزیکەی ٢٠٠ واژۆیان کۆکردەوە، برۆشوور و راگەیاندراو و نامیلکەیان لەبارەی گرنگیی لابردنی قەدەغەکاریی سەر پەکەکە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کرد.

ژ.ت