لە پاریس یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە

لە ناوچەى ڤیلیەری شاری پاریس یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە، کە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا شەهید بوون.

یادەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ڤیلیەری پاریس رێکخرا.

لە یادەکەدا وێنەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە هەڵواسرابوون.

یادەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و هەموو شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد. دواتر نوپەل مونزور بە ناوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بەو شێوەیەی کە شیاوی شەهیدان بێت درێژە بە تێکۆشان تاوەکو سەرفیرازی دەدەین.

مونزور یادی گوڵناز کاراتاش (بێریتان)ی کردەوە، کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە خواکورک لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و کوردە نۆکەرەکاندا شەهید بوو و وتی، "ئاوێتەى شێوازی رێبەرایەتی و کتێبەکانی رێبەرایەتی بوو بوو، بە هەڵوێستەکانی خۆی، بە پێگەی پێشەنگانەى خۆی، بە نمونەیەکی بێهاوتا دەزانرا".

مونزور ئەوەشی وت، بێریتان بووەتە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی کورد و ژنانی جیهان.

لە درێژەی یادەکەدا بە ناوی بنەماڵەى شەهیدانەوە دایە فۆدوک وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگیی خاوەنداریکردن لە شەهیدان کرد.

لەبارەى شەهیدانی تشرینی یەکەمەوە سینەفزیۆنێک نمایشکرا و یادەکە بە وتنەوەى دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت