لە پایتەختی ئیتالیا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا
٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا لە کۆمەڵەی ئارارات پیرۆزکرا.
٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا لە کۆمەڵەی ئارارات پیرۆزکرا.
کۆمیتەی'کات کاتی ئازادی ئۆجالانە'، ژووری ئێنفۆرمانسیۆنی کوردستان و کۆمەڵەی ئارارات لە مەراسیمێکی هاوبەشدا ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا پیرۆزکرد. لە پیرۆزباییەکەدا سەدان کوردستانی بەشداربوون.
لە پیرۆزباییەکەدا وەک نەریت دار چێنرا. بۆ مەراسیمەکە چەندین شارەانی کە هاووڵاتی بوونی فەخریان دابوو بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگهێشت کران. شارەوانیەکانی ڕەگۆجالابرێا، پێنەرۆلۆ، شارەوانی یەکەمی ڕۆما، ڕێگنانۆ فلامینۆ و وتەبێژی 'کۆمیتەی ڕێبەرایەتی'جیوانی ڕۆسۆ سپەنا پەیامی نارد.
لە کۆمیتەی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' سیمۆنێتا کرێسجی لە مەراسیمەکەدا تیشکی خستەسەر گۆشەگیری قوورس لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان و وتی، " دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت."
مەراسیمی پیرۆزباییەکە بە نیشاندانی سینەفیزیۆنێک لە سەر ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.
ک-ش