لە پۆلی قورئاندا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر منداڵان

دەرکەوت مامۆستای وانەبێژی قورئان عوسمان ئە. لە گوندی قەتین له کارازێ ئامەد دەستدرێژی سێکسی کردۆته سەر منداڵان.

دەرکەوت کە عوسمان ئە، کە لە گوندی قەتینی کەراز لە شاری ئامەد لە وانە وتنەوەی قورئان بە منداڵان، دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر چەندین منداڵ.

دەستدرێژی سێکسی کاتێک ئاشکرا بوو کە یەکێک لە منداڵەکان بنەماڵەکەی لەوەی چی بەسەرهاتووە ئاگادار دەکاتەوە. به پێی سکاڵای بنەماڵەکە، عوسمان. ئە. لە ٧ ی ئەیلول لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتیەوە دەستگیرکراوە.

عوسمان ئە. لە ئیفادەکانیدا دانی بەوەدا ناوە کە منداڵان مەساجیان کردووە و پاشان دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەریان.

هەروەها باس لەوە دەکرێت منداڵانی تری وانەی قورئان دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.