لە پەرلەمانی ئەوروپا بانگەوازکرا: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت

لە کۆنفرانسی پەرلەمانی ئەوروپا دەستنیشان کرا، گۆشەگیری ئیمراڵی پێشێلکاری مافەکانی و گوترا پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

کۆمیسیۆنی هاوڵاتیانی تورکیا لە ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێکی بە ناونیشانی "زیندانیانی سیاسی لە تورکیا: ڕێگەی ئازادی و ئاشتی بەرەو کوێ" ئەنجامدا.

دامەزرێنەری ئیندیان بلیۆن ڕایزینگ، ئابها بهایا لە کۆنفرانسەکەدا تیشکی خستەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەری ئازادی کوردستان لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی جیهاندا.

گوتی: "تێکۆشانی ژنانی کورد تێکۆشانە دژی ستەمکاری جیهانی و دیکتاتۆرە ڕاستڕەوەکان و فاشیستەکان و هاوکارانی سەرمایەداری و باوکسالاری، پشتگیریان لێ دەکەین".

ئابها دووپاتی کردەوە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهامبەخشی ژنانی جیهان و هەمیشە هەوڵی ئازادکردنی دەدەین، گوتی: "ئەو فەیلەسوف و چالاکوان و نوسەر و پێش هەموو شت فێمینیستێکە".

پاشان وەزیری کاروباری جڤاکی پێشووی ئیتاڵیا، پاولۆ فێرێرۆ گوتی: "ئێمە قەرزاری ئۆجالانین، هەرچەند مافی پەنابەری سیاسی دایە ئۆجالان، بەڵام بەرپرسیارێتی خۆ بەجێ نەهێناوە. بەم مانایە، ئیتاڵیا بەرپرسیارە کاربکات دژی هەلومەرجی گۆشەگیری".

پاشان تیشکی خستەسەر گرنگی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕانی جڤاکدا و گوتی: "بەم هۆیەوە پێویستە هەمووان بۆ ئازادی وی تێبکۆشن".

پارێزەری مافی مرۆڤی سویسرا و سەرۆکی پێشووی مەجلیسی کانتۆنی ژنێڤ، ئەلیزابێس دێکرای، دووپاتی کردەوە پێویستە پرسی کورد بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت، ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆڕاوە بۆ سیستەمی ئەشکەنجە و گوتی: "قبووڵ ناکرێت ئەکتەرێکی گرنگی چارەسەری پرسی کورد وەک ئۆجالان لە گۆشەگیریدا بێت".

دێکرای ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی کردۆتەوە لەسەر چارەسەری سیاسی و گوتی: "بۆ ئەوەی ئۆجالان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت پێویستە گۆشەگیری کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت. کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لەم کاتەدا زۆر گرنگە".

سەرۆکی چەپی ئەوروپا، واڵتەر بایەر ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی دژی مافەکانی مرۆڤە و  نامرۆڤانەیە و شەرمە، پشتگیری بۆ پارادایمی ئاشتیخوازانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و گوتی: "ناتوانن فیکری مرۆڤ بخەنە زیندانەوە".

گوتی: "فیکری ئۆجالان ئێستە لە هەموو جێیەکە. لەسەر ناوی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ داوا دەکەین دەمودەست ئۆجالان ئازاد ببێت و پرسی کورد بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت".

بابەتەکەی سینان ئۆنال بە ناونیشانی "کەمپەینی ئازادی: هیوا و گرنگی نێونەتەوەیی" بەهۆی ئەوەی نەیتوانی بەشداربێت لەلایەن ئەندامی کورد-ئاکاد دێرسیم دادگەروان خوێنرایەوە، تێیدا تیشکی خستەسەر گرنگی کەمپەینەکە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.