لە قوبرس لە رۆژێکدا ٣٥٠٠ واژۆ لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە کۆکرانەوە

لە قوبرس بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی 'تیرۆر' دەربهێنرێت، ٣٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە.

لە ئەوروپا، کوردستان و هەموو جیهان کەمپینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، بەردەوامە. لەم چورچێوەیەدا لە قوبرس لە رۆژێکدا ٣٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە.

ئەنجومەنی گەلی قوبرس لە کۆنگرەکەیدا رایگەیاندبوو کە هەر ئەندامێکی ئەنجومەنەکە پێویستە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ٥٠٠ واژۆ کۆبکاتەوە.

ئەنجومەنی گەلی کورد لە ٣٥ کەس پێک دێت، هەموو رۆژێک لە ناوەندێک ستاند دادەنێت و واژۆ کۆدەکاتەوە. راگەیەنرا کە لە قوبرس لە رۆژێکدا ٣٥٠٠ واژۆ کۆکراونەتەوە.

ف.ق