لە راپۆرتی سی پی تی دا لەبارەی گۆشەگیری هیچ زانیاریەک نییە

سی پی تی، لە ٣٢مین راپۆرتی گشتی خۆیدا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەردانی زیندانی ئیمڕالیان کردووە، بەڵام هیچ زانیاریەکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاونەکردەوە.

کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) ٣٢مین راپۆرتی گشتی ١ی کانونی دووەم – ٣١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە. سی پی تی، لە راپۆرتەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە سەردانی ئیمڕالیان کردووە، بەڵام لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و هامیلی یڵدرم هیچ زانیاریەکی بڵاونەکردەوە.

لە راپۆرتی سی پی تیدا باسی ئەوەکراوە کە مانگی ئەیلولی سالی ٢٠٢٢، سەردانی زیندانەکە کراوە، بەڵام هیچ زانیاریەکی لەبارەی گۆشەگیری قورسی دەوڵەتی تورک لە زیندانی ئیمڕالی بڵاونەکردەوە.

راپۆرتی سی پی تی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئیمڕالی بەم شێوەیەیە؛

" ئامانجی سەردانی مانگی ئەیلول بۆ تورکیا، ئەوە بوو کە لێکۆلینەوە لەبارەی دۆخی زیندانیانی بیانی لە تورکیا بکرێت. هەروەها شاندەکە بۆ زانینی بارودۆخی چوار زانیاری لە ئیمڕالی، سەردانی زیندانی ئیمڕالیشی کرد. بە تایبەتی ئاماژە بە چالاکی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی لەگەڵ دەروەی زیندانیان کراوە."

شاندی سی پی تی لە راپۆرتی خۆیدا، هیچ زانیاریەکی دیاری لەبارەی زیندانی ئیمڕالی و گۆشەگیری قورس لە ئیمڕالی بڵاونەکردووەتەوە.

ف.ق