لە عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە چەکی کیمیایی دامەزرا
لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەباشووری کوردستان دامەزرا. لیژنەکە لە شوێنی هێرش و بۆردومانەکاندا دەست بەلێکۆڵینەوە دەکات.
لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەباشووری کوردستان دامەزرا. لیژنەکە لە شوێنی هێرش و بۆردومانەکاندا دەست بەلێکۆڵینەوە دەکات.
لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەباشووری کوردستان دامەزرا. ڕفیق ساڵحی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند: "لە پەرلەمانی عێراق پرسی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە هەرێم لە بەرنامەی کار و ڕۆژڤدایە و بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتەش لیژنەیەکی تایبەتی دامەزراوە. ئەو لیژنەیە دەچێتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە و بەڵگەنامەکان کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕاستی یان ناڕاستی ئەم بابەتە ڕوونبکاتەوە".
ڕفیق ساڵحی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ڕاشیگەیاند، نوێنەرانی وەزارەتی بەرگری، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دەرەوە لە لیژنەکەدا دەبن و وتیشی: "مەبەست لەلیژنەکە کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی تەواوە لەسەر ئەو بابەتە تاوەکو بتوانین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار بکەن".
ژ.ت