هونەرمەند و دۆستی کورد گوران دروگێ بە بۆنەی ٢١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتی و بۆ ئەویە سەرجن بۆ سەر تاوانەکانی دەوڵەتی کورد رابکێشێت کە لە شەڕی داگیرکردنی کوردستاندا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی سوید لە ستۆکهۆڵم لە رێگەی هونەرەوە چالاکی ئەنجامدا. دوران دروگێ بۆ ئەوەی بێدەنگی حکومەتی سوید کە ئەندامێکی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو)ە لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکات، وێنەی گەریلای یەژەئاستار گوڵپەرین عەتای کێشایەوە کە ئایاری ٢٠٢٢ بە چەکی کیمیایی شەهید ببوو.
دروگێ بەم جۆرە وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کەو بەو شوێنەدا تێپەڕدەبوون: "دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ دەکات. گوڵپەرین عەتا ناوی کەسێکە کە بە چەکی کیمیایی کوژرا. منیش ئەو دۆسیەم بینی کە لەبارەی چەکی کیمیاییەوە ئامادەکراوە بینیم و بەشی خۆی بەڵگەی تێدایە. بەڵام سوید و وڵاتانی دیکەی جیهان لەبارەیەوە بێدەنگن. من بۆ شەرمەزارکردنی ئەو بێدەنگیە لە رۆژی ئاشتی جیهانیدا بڕیارم دا کە ئەو وێنەیە بکێشمەوە".
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە دابەشکران. دۆسیە و نامەیەکی پەیوەست بە تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک ئامادە کرا، پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی سویدکرا.
هـ . ب