لە رۆما چالاکی بۆ "ئازادیی ئۆجالان" ئەنجامدرا
لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا لە حەوشەى کۆمەڵەى هونەریی کوردی ئارارات بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ چالاکییەک رێکخرا.
لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا لە حەوشەى کۆمەڵەى هونەریی کوردی ئارارات بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ چالاکییەک رێکخرا.
لە سەر دیواری کۆمەڵەکە وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد هەڵواسرا و داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا.
دوای ئەوەش شانۆییەک پێشکەشکرا و خواردن پێشکەشی ئامادە بوان کرا.
لە چوارچێوەى چالاکییەکەدا لەبارەى تێکۆشانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پانێلێک رێکخرا. کورد و دۆستە ئیتالییەکانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.
ژ.ت