لە ساراتۆڤ یادی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ بەرزراگیرا

کوردستانیان لە شاری ساراتۆڤی رووسیا قەڵەمبازی ١٥ی تەباخیان بەرزراگرت.

کوردستانیان لە هەرێمی ساراتۆڤی رووسیا بە بۆنەی ٣٨ هەمین ساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ ئاهەنگێکیان ساز کرد.

کوردستانیان و دۆستانیان بەشدارییان لە ئاهەنگەکەداکرد کە لە ناوچەی ئۆزینکی هەرێمی ساراتۆڤ سازکرابوو.

جێگری سەرۆکی ناوچەی ئۆزینکی ماکساکۆڤ ئالکساندەریش بەشداری لە پیرۆزباییەکەدا کرد.

سەرۆکی خۆبەڕێوەبەری کورد فاتۆیەڤ کدرۆڤیچ باسی لەوەکرد کە لە سایەی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کورد جارێکی تر هەبوونی خۆی ژیاندەوە.

کروپی میوزیک و فۆلکلۆری گەلانی رووس و کازاخستانیش بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد. ئاهەنگەکە بە گۆرانی گروپی میوزیکی هەرێمیی کۆما یەکبوون کۆتاییهات.

هـ . ب