لە سارلاند کۆبونەوەی هەڵبژاردن ئەنجامدرا

کوردستانیان لە هەرێمی سارلاندی ئەڵمانیا و دەوروبەری، لەگەڵ شۆڕشگیر و دیموکراتەکانی تورکیا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.

هەلبژاردن لە سارلاند و دەوروبەری لەگەڵ دەنگدەران ئەنجامدرا کە دەتوانن لە ساربروکین دەنگ بدەن.

لەنێوان ٢٩ و ١ی ئایاردا سێ رۆژ لەنیوان کاتژمێر ٩:٠٠ و ١٨:٠٠دا دەنگدەران دەتوانن بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

کوردستانیان، شۆڕشگێران و دیموکراتەکانی تورکیا لە سارلاند و دەوروبەری پێکەوە کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە لەبارەی هەڵبژاردن زانیاری بڵاوکرایەوە، نورسەل ئایدۆغان و عومسنا ئەرگین پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە ئامادە بوون.

نورسەل ئایدۆغان گرنگی بە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار کرد و وتی، " ئێستا لە تورکیا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەیە. فاشیزم کاریگەری لەسەر شۆڕشگێران دیموکرات و کوردەکان هەیە. بەهۆی سیاسەتی زۆردەستی هەڤاڵانمان دەستگیرکراون، هەندێکیش بە ناچاری دوور خرانەوە. کۆمەڵکوژی دژی کورد ئەنجامدراوە. بۆ وەستاندنی ئەم فشارە هەڵبژاردن زۆر گرنگە."

ئایدۆغان باسی ئەوەشی کرد کە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ دیاریکردنی سەدەی نوێ زۆر گرنگە و بەو هۆیەوە پێویستە خاوەنداری لە پارتی چەپی سەوز بکەن.

ئایدۆغان وتی، جێگیربوون لە پەرلەمان لە هەمان کاتدا کردنەوەی رێگەی دیموکراسی و کۆتاییهێنان بە رژێمی تاکەکەسی و دیکتاتۆریە.

عوسمان ئەرگینیش رایگەیاند کە پارتی چەپی سەوز دیارکەرە و ئامانجیان ئەوەیە کە بە بەهیزی بچنە پەرلەمان و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان بهێنن.

ئەنگین باسی ئەوەشی کرد کە دەنگەکانی ئەوروپا کاریگەری لە سەر هەموو تورکیا هەیە و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

ف.ق