لە شارەکانی باسل و جنێڤ گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە شارەکانی باسل و جنێڤی سویسرا بە ڕێکخستنی گردبوونەوە و چالاکی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا.

گەنجانی کوردستانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' لە وێستگەی ترەنی باسل کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە، کە تیایدا هاتبوو، ماوەی ٢٥ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان نییە و داوا لە هەمووان کرا بە ڕۆحی سەفەربەری لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بڕژێنە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان.

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.

هەروەها لە شاری جنێڤ-یش گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و ڕاگەیەندراوی تیادا خوێندرایەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک گەنجانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لە هەموو بارودۆخێکدا دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆین، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر و بەهێزتر دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، دامەزراوەکان، ڕێکخراوەکان و گەلەکەمان دەکەین ڕێ لە مێشک و عەقڵییەتی ئەشکەنجەکار بگرن."

ژ.ت