لە شارەکانی بیلەفێڵد و دارمشتادی ئەڵمانیا چالاکیی "ئازادی بۆ ئۆجالان"

بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و داوای ئازادکردنی، لە شارەکانی بیلەفێڵد و دارمشتادی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدران.

چالاکیی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە، کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ناوەندی شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان لە شەقامەکان و کۆڵانەکان و بەسەر دیوارەکانەوە هەڵواسی و هاوکات دروشمی "کات کاتی ئازادییە"یان نووسی.

گەنجان رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

هاوکات لە شاری دارمشتاد بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زۆرێک لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارەدا پۆستەر و لافیتە هەڵوسران. دەستپێشخەریی گەنجانی بەنسهیم و دارمشتاد پێکەوە چالاکییەکەیان رێکخستبوو. ئەو گەنجان رایانگەیاند، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

ژ.ت