لە شارەکانی کاسل و ڤییەنا پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسران

لە شاری کاسلی ئەڵمانیا و لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا پۆستەر بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵواسران.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لەسەر ٣ پردی دەروازەکانی شاری کاسل پۆستەریان هەڵواسی. لە پۆستەرەکاندا داوای لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان بۆ ئۆجالان نووسیبوو.

گەنجان لە رۆژانی رابردوودا لە وێستگەی پاسەکان و شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەکاندا زنجیرە چالاکییەکیان بۆ ئازادیی ئۆجالان و هەڵواسینی پۆستەر ئەنجامدابوو.

هەروەها لە شاری ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە چەندین شوێنی قەرەباڵغ و گشتیی ئەو شارەدا پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسران.

ژ.ت