لە شاری ئایدن نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر ٣ کەس

لە ناوچەت ئەفەلەری ئایدنی تورکیا، گروپێکی نەژادپەرستی ١٠٠ کەسی، هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵی ٣ کەس.

لە گوندی ئەمیردۆغانی ناوچەی ئەفەلەری ئایدن، گروپێک نەژادپەرستی ١٠٠ کەسی، بە بیانوری ئەوەی هەوڵیانداوە دارستانەکانەکان بسوتێنن، ئۆتۆمبێڵێکیان وەستاندووە و لە ٣ کەسی ناو ئۆتۆمبێڵەکەیانداوە. لەلایەکی دیکەوە ٣ کەسەکە لەلایەن سەربازانەوە دەستگیرکراون و بۆ قەرەقولی جەندرمەکانی ئەفەلەر براون.

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە گروپە نەژادپەرستەکە دەڵێن، با بمرن لێیانگەڕێن و هەوڵ دەدەن رێگە لەو ئۆتۆمبێڵە بگرن کە ٣ کەسەکەی تێدابووە.

سەرچاوە هەرێمیەکان باسیان لەوەکردووە، گروپە نەژادپەرستەکە لەبەرئەوەی کە لە ئۆتۆمبێڵەکەدا بتڵێکی غاز و دەبەیەک نەوت هەبووە، هێرشیان کردووەتە سەر ئەو سێ کەسە.

ف.ق