لە شاری بۆرلەنگ و برێست نەورۆز پیرۆزکرا

لە شاری بۆرلەنگی سوید و شاری برێستی فەرەنسا نەورۆز بەجۆشەوە پیرۆزکرا.

لە شاری بۆرلەنگی سوید و برێستی فەرەنسا نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا.

بۆرلەنگ

لە شاری بۆرلەنگی سوید بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا. کوردستانیان لە شاری بۆرلەنگ و گاڤلە و شارانی دەوربەر بەشداربوون، گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە و کەجەکە ڕازێنرایەوە. بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە و سڵاو لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرا.

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان ئازاد بەدران و سەرحەدۆ و ئەڤین و دڵشاد هەولێری و ئەندامی کۆمەڵەی هەزەخ محەمد هاتنەسەر شانۆ، جەماوەر بەدەم گۆرانییەکانەوە هەڵپەڕین و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

برێست

لە شاری برێستی فەرەنسا نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆزکرا. دۆستانی کوردی ئێرانی و بریتۆنی بەشداری ئاهەنگەکە بوون.