لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا وێنەکانی ئۆجالان هەڵواسران

لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی هەڵواسینی وێنەکانی ئۆجالان رێکخرا.

وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەڵمانیا قەدەغەکراون و لە دژی ئەو قەدەغەکارییە و هەروەها بۆ ئازادیی ئۆجالان، هەڵمەتی هەڵواسینی وێنەکانی ئۆجالان شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

گەنجانی کورد لەو چالاکییەیاندا داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

چالاکییەکە وەک بەشێک لە هەڵمەتی چالاکییەکانی پۆستەر هەڵواسین، کە لە سەرتاسەری جیهان دەستپیکردووە، بەڕێوەچوو. چالاکییەکان لە ١ی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم) و لەگەڵ رۆژی جیهانیی کۆبانێ دەستیپێکردووە و بۆ ماوەى ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ژ.ت