لە شاری گراتس ئاهەنگی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو

لە شاری گراتس-ی نەمسا، کوردستانیان لەگەڵ هاوڕێ نەمساییەکانیان ئاهەنگی پێشوازییان لە نەورۆزیان ئەنجامدا.

لە شاری گراتسی نەمسا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ئاهەنگی پێشوازیکردن لە نەورۆز بە بەشداری نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە خۆجێییەکان (نوێنەرانی  KPO، SPO، Die Grunen  و رێکخستنە ناوچەیەکان) بەڕێوەچوو.

بەرنامەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.

پاشان یەک لە دوای یەک گروپی دەوران، عارف جەپ، شەهریبانی کوردی و هۆزان ئایدین چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەشکرد. هەروەها سیاسەتمەداری کورد فرات ئانلی وتەیەکی پیشکەشکرد و دواتر فیلمێک نمایشکرا.

جەماوەری گەل بە دەم مۆسیقاوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕان و بە پەرۆشییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ژ.ت