لە شاری کارلستادی سوید چالاکیی "کاتی ئازادییە" رێکخرا

 لە شاری کارلستادی سوید و لە بەردەوامیی چالاکییەکان لە چوارچێوەى هەڵمەتی "فاشیزم، داگیرکەری و گۆشەگیری بەسە، کات کاتی ئازادییە"ی کەجەکەدا چالاکی رێکخرا.

بە مەبەستی ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ٢ رۆژە بە رێکخستنی کەژاوەی ئۆتۆمبێل چالاکی رێکدەخرێت.

ئۆتۆمبێلەکان بە وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رازێنراونەتەوە و لە ناوەندی شارەکە و ناوچەکانیدا بۆ ماوەى ٢ رۆژ سوڕانەوە و ئاگادارییان بڵاوکردەوە.

دواتریش لە ناوەندی شار راگەیاندراویان خوێندەوە و بەرەوە شاری سۆدێرهام بەڕێکران.

ژ.ت