لە شفێڵد ۱٥ تەباخ بە گۆڤەند و دیلان پیرۆزکرا
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی باکوری ئینگلاند بۆ پیرۆزکردنی ۱٥ تەباخ لەناو پارکی گشتیی شاری شفێڵد ئاهەنگێکی تایبەت ڕێکخرا.
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی باکوری ئینگلاند بۆ پیرۆزکردنی ۱٥ تەباخ لەناو پارکی گشتیی شاری شفێڵد ئاهەنگێکی تایبەت ڕێکخرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەمە ۱٥ی تەباخی ۲٠۲۲ بە مەراسیمێکی تایبەت و بەشکۆوە یادی هەڵمەتی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ و فەرماندەی ئەفسانەیی کورد عەگید لە شاری شفێڵدی بەریتانیا پیرۆز کرا.
یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد. دواتر وتاری هەمەرەنگ لە یادەکەدا خوێنرانەوە. لە لایەن هیوا ئەحمد چالاکو انی کۆمەلگەی مەدەنی لە بەریتانیا و هەروەها زەردەشت هەورامی بە ناوی جڤاکی ئازاد لە بەریتانیا و مامۆستا پەرژین قەلادزییەوە وتارەکان پێشکەشکران .
هەروەها چەند مرۆڤێکی ئازادیخوازی پارتی سۆسیالیستی بەریتانیا و چالاکوانانی فارس بەشداری یادەکە بوون و پەیامیان هەبوو بۆ یادەکە .
لەبەردەوامی یادەکە ئامادە بوان پرسەو سەرەخۆشیان بۆبنەمالەی شەهید "رێزان جاوید" نارد و بەتایبەت بۆ دایکی شەهید ڕێزان هەبوو، کە شەهید ڕێزان لە چەندرۆژی رابردو لە لایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورکەوە لە ڕۆژئاوا شەهید کرا.
لە یادەکەدا گۆرانی میللی و شۆڕشگێری پیشکەشکرا و بەشداربوان گۆڤەند و شاییان گێڕا. دواتر خواردنی کلتوری کوردەواری پێشکەشکرا. هەروەها چەند یاریەکی هەمەرەنگ بۆمندالان رێکخرا و براوەی یاریەکان خەڵاتی تایبەتیان بۆ ئامادە کرابوو.
یادەکە لە کاتژمێر ۱۲ ی نیوەرۆ تا ٦ ی ئێوارە بەردەوام بوو و بە دروشمەکانی "بژی ۱٥ تەباخ"، "بژی رێبەرئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا و رۆژئاوا" کۆتایی پێهات.
ژ.ت