لە شەمزینان ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ ژنێک بەناوی شیلان ئاتیس بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
لە شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ ژنێک بەناوی شیلان ئاتیس بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گەڕەکی باگلاری شەمزینان شیلان ئاتیس (٢٥ ساڵ) لە شەوی ١٠ ی ئەیلول بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵی خۆیدا گیانی لەدەستدا.
پاشان تەرمی شیلان بۆ پشکنین گواسترایەوە نەخۆشخانەی حکومی جولەمێرگ. هیچ زانیارییەکی زیاتر دەربارەی مردنی شیلان ئاتیس ئاشکرا نەکراوە.
مانگانە دەیان ژن دەکوژرێن
بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی ئابی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین، ٢١ ژن بەشێوەیەکی گوماناوی، بە کۆی گشتی ٢٩ ژن کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ژن نیوز، لە مانگی تەمموزدا، ٢٦ ژن و ٢ مناڵ کوژراون.