لە شڕنەخ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە منداڵێکی دا

لە ناوەندی شڕنەخ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس، لە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی دا و بەسەختی برینداری کرد.

لە ناوەندی شڕنەخ، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس لە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "تاجدین"ی دا و لە ئەنجامدا ئەو منداڵە بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو منداڵە سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی شڕنەخ و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە ئێلح.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە هێشتا دۆخی تەندروستی ئەو منداڵە ناجێگیرە و ژیانی لە مەترسیدایە.

ژ.ن