لە شەقامەکانی فرانکفۆرت پۆستەرەکانی 'ئێمە دادپەروەریمان دەوێت' هەڵواسران
ژنان لە شەقامەکانی فرانکفۆرت پۆستەریان هەڵواسی و تیشکیان خستە سەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس و رایانگەیاند: "با ئەم شەرمەزارییە کۆتایی پێ بێت، دەبێت دادپەروەری ئەنجام بدرێت".
ژنان لە شەقامەکانی فرانکفۆرت پۆستەریان هەڵواسی و تیشکیان خستە سەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس و رایانگەیاند: "با ئەم شەرمەزارییە کۆتایی پێ بێت، دەبێت دادپەروەری ئەنجام بدرێت".
ئەنجومەنی ژنانی ئامارا و دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی رۆژئاوا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، پۆستەریان لە قەرەباڵغترین شەقامەکان دا هەڵواسی و ناوی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەیان لەسەر تابلۆی شەقامەکان دانا و داوایانکرد کۆمەڵکوژییەکە روون بکرێتەوە.
ناوی 'لەیلا شایلەمەز، ساکینە جانسز و فیدان دۆغان' خرایە سەر تابلۆی چەندین شەقام لە ناوەندی فرانکفۆرت.
هەروەها پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو، "هەتا دادپەروەری لە تاریکیدا بمێنێتەوە، فەرەنسا تاوانبارە"، هەڵواسرا و راگەیاندرا، دادپەروەری لە فەرەنسا نەماوە.
ژ.ت