بۆ ئەو کەسانەی کە لە بومەلەرزەکەی شەشی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە، لە ناوەندی کەلتوری ئارینای شاری شتوتگارتی ئەڵمانی پرسە دانرا.
لە پرسەکەدا پانکارتی ' نەک بومەلەرزە، فاشیزمی ئەردۆغان بووەتە هۆی مردن' هەڵواسرا. جگە لە خانەوادەکان کە ئەندامانیان لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، دەزگا کوردستانیەکان و فاتۆش گوکسونگەر هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیمەکراتی کوردی ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە) بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.
لە پرسەکەدا بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی بومەلەرزەکە موم داگیرسێنران و بەڵگە فیلمێک لەبارەی گەورەیی بومەلەرزەکەی کوردستان پیشاندرا.
خانەوادەی قوربانیان قسەیان کرد و رایانگەیاند کە هەموو ژیانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا بەجێ ماوە. خانەوادەکان باسی ئەوەیان کرد کە هاوکاری مادی و مەعنەوی لەسەر پێ دەیانهێڵێتەوە.
لە پرسەکەدا باسی ئەو هاوکاریەش کرا کە مانگی سوری کوردستان دەیگەیەنێتە زیانلێکەوتووان.
ف.ق