لە شتوتگارت داگیرکەری شەرمەزارکرا و یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

لە شتوتگارت بە رێپێوانێک هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکوانانی تەکۆژن، تەجەشە و تەڤگەری ژنانی کورد، هێرشی داگیرکەریان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزار کرد. رێپێوانەکە لە گۆڕەپانێکی شارەکە ئەنجامدرا. مەلەپەدە، مەلەکەپە، سەکەبە، هەبەدەهە و زۆر رێکخراوی دیکەی چەپی شۆرشگێری پشتگیریان لە رێپێوانەکە کرد.

بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار خولەکێک رێزگیرا و دواتر دروشمی 'ئێمە لەبەرانبەر فاشیزم بەرخۆدان فراوان بکەین' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.

لە چالاکیەکەدا بریاری ئەمریکا بۆ گرتنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە دروشمی 'کەجەکە گەلە و گەل لێرەیە' کۆتایی هات.

رێپێوانەکە لە کارلسپلاتز کۆتایی هات.

ف.ق